به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، به‌شێك له دارستانه‌كانی ئاویه‌ری سنه و ناوچه‌ی دارسه‌یرانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن به‌كرێگیراونی ڕژیمه‌وه ئاگر درا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان گه‌ڕه‌كه‌كانی دارسه‌یران و كه‌مه‌ربه‌ندیان ئاگر داوه و زیانێكی زۆریان به سرووشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم له شاری سنه، به‌شێك له دارستانه‌كانی ئه‌میریه‌ی ئاویه‌ریان سووتاندووه و چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هێشتا نه‌یانتوانیوه به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
