کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتاندنی بە ئەنقەستی دارستانەکانی کرماشان

سووتاندنی بە ئەنقەستی دارستانەکانی کرماشان 4

بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ بەروبوومی قەدەغەکراوی وەک خەشخاش، سوتاندنی بە ئەنقەستی لەوەڕگە و دارستانەکانی سەرفیروزئابادی کرماشان بووەتە هۆی وێران بوون و لە ناو چوونی.

بەڕێوەبەری گشتی سامانە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ئاگری دارستانەکانی ناحیەی سەرفیروزئاباد کۆنتڕۆڵ کرا، هەرچەندە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی لە ئارادایە، هۆکاری مرۆیی ڕۆڵی سەرەکیی هەیە لە دروستکردنی ئەو ئاگرانە لە دارستانەکان، بەجۆرێک دوای ئەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا، كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست زه‌وییه‌كان بۆ چاندنی خه‌شخاش ئاماده‌ ده‌كه‌ن. هەر وا ئاماژە به‌وه‌ ده‌كرێ: تا ئێستا ژمارەیەک کەس کە دەستیان لەم بابەتەدا هەبوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون.