کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتاندنی به‌ ئه‌نقه‌ستی مه‌زرای گه‌نمی هاووڵاتیان له‌ جوانڕۆ

سووتاندنی به‌ ئه‌نقه‌ستی مه‌زرای گه‌نمی هاووڵاتیان له‌ جوانڕۆ 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی پووشپه‌ڕ، ئاگر له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی گوندی حوری ئابادی جوانڕۆ به‌ردرا و به‌وهۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان هێكتار گه‌نمی جووتیارانی گوندی حوری ئاباد له‌ ئاگردا سووتاوه‌ و ئاگره‌كه‌ بۆ دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌. هاونیشتمانیان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار یارمه‌تی خه‌ڵكی نه‌داوه‌ و به‌هۆی نه‌بوونی ئمكاناتی پێویست بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، زیانێكی زۆر به‌ به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزان و ژینگه‌ی ئه‌و گونده‌ گه‌یشتووه‌.