به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی داڵاهووی كرماشان له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌رسته‌وه ئاگر دراوه و زێانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی شارستانی داڵاهوو، ڕووبه‌ڕێكی زۆر له دار به‌ڕووه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سانی قازانجپه‌ره‌سته‌وه ئاگر دراوه و هه‌وڵی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه بێ ئاكام بووه. چالاكانی ژینگه‌یی كرماشان داوا له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌یان بۆ دابین بكات تاكوو ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌كه بگرن.