ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، دارستانه‌كانی گونده‌كانی “گوێزه كوێر” و “سه‌ڵه‌سی كۆن” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه ئاگر درا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، كه‌سانی نه‌ناسراوی سه‌ر به سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو دارستانه‌كانی “گوێزه كوێر” و “سه‌ڵه‌سی كۆن”یان ئاگر داوه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه پاش چه‌ند كاتژمێر هه‌وڵ و تێكۆشان توانیویانه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش سه‌دان هێكتار له دارستانه‌كانی مه‌ریوان، پاوه و سه‌وڵاوا له‌لایه‌ن سپاس پاسدارانه‌وه به ئه‌نقه‌ست سووتێندرا و زیانێكی زۆر به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
