بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپه‌ڕ، کۆنترین باغی هەناری نووسەر و چالاکی مەدەنیی یارسان به ناوی “نێعمەت زەحمەتكێش”، جارێکی دیکە لەلایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه له سه‌رپولی زه‌هاو سووتێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم ئاگرکەوتنەوە شەوی ڕابردوو لە کۆنترین باغی هەناری “نێعمەت زەحمەتكێش” و کێڵگەی گەنمی “زار سیاووش عەلیمورادی” لە گوندی میولی داراب ڕوویداوە. بەداخەوە ئاگره‌كه کۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و بەشێک لە دار بەڕووەكانی ئاواییەكەش لە ئاگرەکەدا سووتاوه. شایانی باسه کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە گوندی “حەسەن سلێمان”ی سەر بە شاری سه‌رپولی زه‌هاو، کێڵگەی گەنم و جۆی ئەم هاووڵاتیه یارسانە ئاگری تێبەردرابوو. ئه‌و تاوانه به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام دراوه و ناوه‌نده په‌ه‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباران نه‌گرتووه‌ته به‌ر.