کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سووتاندنی باره‌گای حیزبه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی عێراقی

سووتاندنی باره‌گای حیزبه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی عێراقی

سووتاندنی باره‌گای حیزبه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی عێراقی

شەوی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌، خۆپیشاندەرانی عێراق بارەگای چەند حیزبێک له‌وانه‌ حیزبی “ده‌عوه‌ی”یان سوتاند.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌، خۆپیشاندەران لە پارێزگای واست بارەگایەکی رێکخراوی بەدر و بارەگایەکی حیزبی دەعوە و ماڵی جێگری سەرۆکی لیستی عەسائیب ئەهلی حەق (سادیقون)یان سووتاند. لەلایەکی دیکەوە، خۆپیشاندەران رایانگەیاندووە، له‌ ڕۆژی یەکشەممەوە دەست بە خۆپیشاندانەکانیان لە مەیدانی تەحریری بەغدا و لە شارەکانی بابل، واست، ناسریە، بەسرە و کەربەلا دەکەنەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، رۆژی ٧ی مانگی مه‌ی، مستەفا کازمی، بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەڵبژێردرا و بەڵێنی دا کە دەست بۆ کۆمەڵێک چاکسازیی ببات و بکوژانی خۆپیشاندەران بە سزا بگەیەنێت، بەڵام خۆپیشاندەران هەر سێ رۆژ دوای دەستبەکاربوونی ناوبراو، دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.