به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ندین ده‌زگا بارهه‌ڵگر، بێڵ مكانیكی و لۆدری قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیای سپای پاسداران له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازی له شارستانی جاسك ئاگر درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵك به ده‌ست كاولكاری و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه وه‌زاڵه هاتوون و ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه ئامێره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ده‌ورووبه‌ری گوندی “جگین”ی سه‌ر به شارستانی جاسك له‌لایه‌ن خه‌ڵكی توڕه و ناڕازیه‌وه ده‌سووتێندرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، سپای پاسداران له ڕێگه‌ی قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیاوه زه‌وی مۆڵكی و كه‌شاوه‌رزی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی داگیر كردووه و هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی وڵامی سكاڵای خه‌ڵكی نه‌داوه‌ته‌وه.
