چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌گه‌لێك له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی ته‌كیه یان ته‌وحیدخانه‌ی تایبه‌ت به ژنانی په‌یڕه‌وی ته‌ریقه‌تی قادری كه شاخه‌یه‌كه له ته‌ریقه‌تی “كه‌س نه‌زانی” و یه‌كێك له ته‌ریقه‌ته‌كانی سۆفیگه‌رێتییه له شاری سنه له فه‌زای مه‌جازیدا بڵاوبووه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رینی بوو. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵی وه‌ها ڕێوڕه‌سمێكی كۆنه‌په‌رستانه به‌ڵام به‌ڕواڵه‌ت ڕازاوه، له‌سه‌ر دوو بنه‌مایه. له لایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت تا به نیشاندانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه وێنه‌یه‌كی ته‌واوه‌ن ناڕاست له كۆمه‌ڵگای ئێستای كوردستان و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی ژنانی ئازادیخواز نیشان بدرێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شایه‌دی كاردانه‌وه‌ی به‌جێ و وشیارانه‌ی كۆمه‌ڵێكی به‌رین له جه‌ماوه‌ری پێشكه‌وتووین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه بێ ئاكامانه‌دا ڕاوه‌ستاون. كۆمه‌ڵگای كوردستان ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌ی سوننه‌تی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌زهه‌بییه به‌ڵام ڕه‌وته توندڕه‌و و ده‌مارگرژه ئایینییه‌كان له هیچ قۆناغێكی مێژوویی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا جێگایه‌كیان نه‌بووه. هه‌ربۆیه هه‌وڵی ڕژیم له هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا ئه‌وه بووه كه له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی ئه‌م ڕه‌وتانه‌وه هاوسه‌نگیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگای كوردستان بگۆڕێت.
كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن و داگیركردنی كوردستان، وێڕای به‌كارهێنانی هه‌موو ئامرازه‌كانی سه‌ركوت و ئێعدام و زه‌بروزه‌نگ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره بیروبۆچوونێكی پێشكه‌وتوو و ئازادیخوازانه به ئامانجی سه‌ركوتی خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له كوردستان نه‌ته‌نیا به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تا له به‌رامبه‌ر گرووپ و جمووجۆڵی كۆنه‌په‌رستانه و ئیسلامی ته‌كفیری، له‌وانه ڕه‌وتی موفتی زاده، ڕه‌وته توندڕه‌وه جه‌هادییه‌كانی وه‌ك (اخوان المسلمین) و سه‌له‌فییه‌كان، وه‌هابییه‌كان و سۆفیگه‌ری و هیتر ڕه‌فتارێكی نه‌رمی بێت، به‌ڵكوو به ته‌یاركردن و پشتیوانیی ماڵی و چاوپۆشیكردن له جمووجۆڵی ئاشكرایان، هه‌وڵی داوه به‌شێك له ئامانجی دژه‌ئینسانی و دژه‌جه‌ماوه‌ریی خۆی له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م گرووپه كۆنه‌په‌رستانه‌وه به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت. به واتایه‌كی تر سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی كۆماری ئیسلامی له كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ره‌سه‌ندنی بیر و كرده‌وه‌ی ئه‌م گرووپ و ڕه‌وته كۆنه‌په‌رستانه‌یه و ڕیشه‌ی په‌ره‌گرتنی ئه‌م بیروبۆچوونه له سه‌رتاسه‌ری ئێران و به‌تایبه‌ت له كوردستان ڕاسته‌وخۆ بۆ كرده‌وه‌ی مێژوویی كۆماری ئیسلامی له كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزه ئیسلامییه‌كان بۆ لاوازكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه چه‌پ و سێكۆلاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام له‌و جێگه‌وه كه كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌پ و درێژه‌ی شۆڕشی ٥٧، ناوه‌ندی چه‌پی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێكخراو و ڕه‌وته ڕادیكاڵه‌كان، شوێنی خۆڕاگریی مێژوویی بێوێنه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی، شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی شكۆداری ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، دیفاع له مافی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو و مافی منداڵان، دیفاع له ژینگه و مافی ئاژه‌ڵ و هیتر ناسراوه و سوننه‌تی چه‌پ و كۆمۆنیستی و پێشكه‌وتووخوانه تایبه‌تمه‌ندیی به‌رچاوی شار و گونده‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری هه‌میشه سووری سنه بووه و ده‌مێنێت، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی هیچ كات نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له كوردستان سه‌قامگیر بكات و هێستاش زه‌ویی كوردستان له‌ژێر پێیدا داغه و له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه وه‌ك ڕژیمێكی سه‌ركوتگه‌ر و داگیركه‌ر ده‌ناسرێت. هه‌ربۆیه ئه‌م ڕژیمه له په‌نابردن بۆ هیچ ئامرازێك بۆ ژه‌هراوی كردنی كه‌ش و هه‌وای سێكۆلار و شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان ده‌ریغی نه‌كردووه.
كۆمه‌ڵگای كوردستان به خۆڕاگری و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه و ئازادیخوازانه‌ی خۆی هه‌ر ڕه‌نگ و شێوازێكی له كلتوور و سوننه‌تی كۆنه‌په‌رستانه و دواكه‌وتوو، له كلتوور و سوننه‌تی ئیسلامی و ناسیۆنالیسمی به‌رچاوته‌نگه‌وه بگره تا باوه‌ڕ و سوننه‌تی پرتووكاو و خورافیی مه‌زهه‌بی و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی خستووه‌ته په‌راوێزه‌وه و ئه‌م دیاردانه له‌گه‌ڵ فه‌زای سیاسی و ئازادیخوازانه‌ی كوردستان ته‌واوه‌ن نامۆن و ناتوانن له كوردستانی شۆڕشگێڕ جێگایه‌كیان بێت.
به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه زه‌رفییه‌تی گرووپ و ڕه‌وته‌كانی داكۆكیكاری ئه‌م بیروبۆچوونه پرتووكاو و ژهراوییانه له ڕه‌وتی ئاڵۆگۆڕی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌ی دواڕۆژی ئێران و كوردستان له‌به‌رچاونه‌گرین، به‌ڵكوو پێویسته به نیگای نه‌رێنی بڕوانینه ئه‌م دیارده‌یه و حزووری هه‌رچه‌ند كه‌میشیان وه‌ك زه‌نگی مه‌ترسی له ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتوودا له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین.
جه‌ماوه‌ری شه‌ریف و وشیاری كوردستان كه پتر له چوار ده‌یه‌یه له‌پێناو وه‌دیهاتنی ئازادی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رجۆره هه‌ڵاواردن و دژبه كلتوور و بیری كۆنه‌په‌رستانه و دواكه‌وتووانه خه‌بات و گیانفیداییان كردووه، به یه‌كگرتوویی و وشیاریی خۆیان ڕێگه به توندئاژۆكان و گرووپ و ڕه‌وته مه‌زهه‌بییه‌كان به هه‌ر شكڵ و قوماشێكه‌وه ناده‌ن كه كوردستان بكه‌نه‌وه ڕمبازگه‌ی خۆیان و زیان به بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه و مافخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان بگه‌یه‌نن.
جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار و ئازادیخوازی كوردستان و جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ژنانی پێشڕه‌و و وشیار ڕێگه ناده‌ن له دواڕۆژی ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی‌دا جۆرێكی دیكه له دیكتاتۆری و كۆنه‌په‌رستیی مه‌زهه‌بی و نیزامی فكری و سیاسییه‌كی وه‌ك داعش و تاڵه‌بان به‌زه‌به‌ری شمشیر و توندوتیژی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێت.
