ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، لەئەنجامی تەقەکردنی هێزه ئه‌منییه‌كان لە ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ره‌كان،لە ناوچەی سنووری “که‌لێگان”،لانیکەم پێنج ئۆتۆمبێلی سووتاون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبه‌رنیوز، هێزه‌كانی بەسیج و هێزە ئه‌منییه‌كان لە ناوچەی سنووری “که‌لێگان” لەگەڵ ناوچەی “چاودار” لە پاکستان، تەقەیان لە سووختبه‌ره‌كان کردووە و لانیکەم پێنج ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سووتەمەنی ئاگریان گرتووە. لە تەقەی هێزە نیزامییەکان بەرەو سووختبه‌ره‌كان تا كاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه، ڕاپۆرتێك له سه‌ر كوژران و بریندار بوونی کەس لەبەر دەستدا نییە.