به پێی راپۆرته‌كان، دادگای پێداچوونه‌وه له تاران “فه‌رنگیس مه‌زڵووم”، “هوود یازرلوو”، “سدیقه مۆرادی”، “مێهدی خه‌واس سفه‌ت” و “محه‌ممه‌د وه‌لی غۆڵام نژاد” ی به زیندان مه‌حكووم كرد.
به پێی ئه‌م حۆكمه، “فه‌ره‌نگیس مه‌زڵووم” به تۆمه‌تی ” ئیجماع و ته‌بانی به ئامانجی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٨ مانگ زیندان، “هوود یازرلوو” به تۆمه‌تی” چالاكی ته‌بلیبغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و ” محه‌ممه‌د وه‌لی غۆڵام نژاد” به دوو مانگ زیندان و “سدیقه مۆرادی”، “مێهدی خه‌واس سفه‌ت” به تۆمه‌تی هاوشێوه به ٣ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. له نێوان ئه‌م هاووڵاتیانه ته‌نیا “هانی یازرلوو” له تۆمه‌ته‌كان به‌ری بووه.