کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری

سه‌پاندنی یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری1

سه‌پاندنی یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، چالاکێکی کرێکاریی ئه‌مشاره‌ی بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی مانگی گەلاوێژ، دوایین کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی “ئیسحاق ڕۆحی”، چالاکی کرێکاری لە لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بەڕێوەچوو و ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی مانگی جۆزەردان، پاش ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و زیندانی ناوەندیی ئەمشارە، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ ئیسحاق ڕۆحی”، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، لە شارەکی “نایسەر”ی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە، دەستبەسەر کرا.