رۆژی هه‌ینی ٢٦ی خاكه‌ڵێوه، ده‌وڵه‌تی چین گه‌مارۆی سه‌پاند به سه‌ر چه‌ندین ناوه‌ند و مه‌قامی بریتانی له‌به‌ر بڵاو كردنی زانیاری ناره‌وا له باره‌ی باروودۆخی ناوخۆیی چین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له ڕاگه‌یندراوێك دا ڕه‌خنه‌ی وڵاتانی ئۆرووپی گرت و وتی ئه‌م ڕاپوڕته و به‌ڵگانه له باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له ناوچه‌ی سین كیانگ دوور له راستییه و وڵاتانی ئۆرووپی به ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆیی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار كرد.