له ماوهی رۆژانی رابردوودا، “فەرانەک جەمشیدی”، چالاکی ژینگهپارێز و ئەندامی “کۆمەڵەی سەوزی کوردستان”، و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ڕژیمهوه، بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
به پێی راپۆرتهكان، دادگا ناوبراوی بە “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، تۆمەتبار کردووە. دادگایی کردنی ئەو ئەندامەی “کۆمەڵەی سەوزی کوردستان”، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، لە لقی ١ی دادگای سنە بەڕێوە چووە و ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، سەپاندنی ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری، بە پارێزەری پهروهندهكهی ڕاگەیهندراوه. شایانی باسه، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، فەرانەک جەمشیدی، پاش ١٣٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی وهسیقه ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.