کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ٩ ساڵ زیندان به‌سه‌ر سێ هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی كوردستان

سه‌پاندنی ٩ ساڵ زیندان به‌سه‌ر سێ

سه‌پاندنی ٩ ساڵ زیندان به‌سه‌ر سێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ لاوی خه‌ڵكی دانیشتووی شاره‌كانی سنه‌، ورمێ و كرماشان له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشارانه‌، سه‌رجه‌م به‌ ٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی “چیا محەممەدی” لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی کوردستان بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و “بڵاو کردنەوەی درۆ و دەلەسە”، حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندراوە. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، لاوێکی خه‌ڵكی شاری ورمێ بە ناوی “جەماڵ مەحموودزادە” تەمەن ٢٧ ساڵ كه‌ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧،  لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارەکی شاهیدی ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ، پاش نزیک بە سێ مانگ لێپرسینەوە، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، ئازاد کرابوو، لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره‌ بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”،  بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. هه‌روه‌ها لاوێکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی “حەسەن هاشمی” تەمەن ٢٦ ساڵ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت، له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوه‌.