کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ٨٥ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر حه‌وت هاووڵاتیی

سه‌پاندنی ٨٥ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر

سه‌پاندنی ٨٥ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای قه‌زایی ڕژیم  حوكمی ٨٥ ساڵ زیندانی بۆ حه‌وت هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و كامیاران ده‌ركردووه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ناسر مه‌حموود نژاد” خه‌ڵكی ورمێ ١٥ به‌ ساڵ زیندان، “ئومید سه‌عیدی، كه‌یهان ڕه‌شیدی و كامڕان قاسمی” دانیشتووی شاری ورمێ هه‌ركام به‌ ٥ ساڵ زیندان، “باسام مۆرادی” خه‌ڵكی كامیاران به‌ ١٥ ساڵ زیندان، “مه‌حموود سادقی” به‌ ٢٥ ساڵ زیندان و “سه‌ردار ئۆزمووش” خه‌ڵكی كوردستانی توركییه‌ به‌ ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “سیخوڕی بۆ ئۆپۆزسیۆن” ئه‌م حوكمه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.