دادگای ده‌وڵه‌تی توركیا له شاری “ئامەد”، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سزای حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەر ئهندانمێكی ڕێكخراوه‌ی “دایکانی ئاشتیی” به ناوی “مه‌قبووله ئۆزبه‌ك” كه تەمەنی ٧٢ ساڵه سەپاند.
دادگای شاری “ئامەد”، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بە تۆمەتی “ئەندامه‌تی له پارتی كرێكارانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنی خه‌ڵك و تێكدانی ئاسایشی گشتی” به حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانیی مه‌حكووم كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه “مەقبولە ئوزبەک” لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیكی (کەجەدە)، له ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٢٠٢٠ دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، بەڵام دواجار به هۆی له‌سه‌ره‌وه بوونی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی جەڵتەی دڵ، ئازادکرابوو.
