به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌قی ٣٦ی دادگای پێداچووۆنه‌وه‌ی پارێزگای تاران “ئارشام ره‌زایی”، “محه‌ممه‌د ئه‌بۆلحه‌سه‌نی” و “شه‌كیلا مۆنفه‌رد”ی سه‌رجه‌م به ٦ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرد.
جێی ئاماژه‌یه، پێشتر دادگای ڕژیم “شه‌كیلا مۆنفه‌رد”ی به ٦ ساڵ زیندان و “ئارشام ره‌زایی” و ” محه‌ممه‌د ئه‌بۆلحه‌سه‌نی” هه‌ر یه‌كه‌و به ١٥ مانگ زیندانی تهعزێری و ٤ مانگ كاری زۆره‌ملی مه‌حكووم كردبوو و له دادگای پێداچوونه‌وه‌ش “شه‌كیلا مۆنفه‌رد” تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام و بێرێزی كردن به مۆقهدهساتی ئیسلام” به ٥٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری و دوو چالاكی دیكه‌ی به تۆمه‌تی “چالكی تهبلیبغی دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به ١١ و ١٥ مانگ زیندان و ٤ مانگ كاری زۆره ملی له جیهادی كشاوه‌رزی مه‌حكووم كردووه.