به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری پارهكه لهشاری بۆکان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “فاتمە داوەند”، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری مەهاباد، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. ناوبراو بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی زیندانی بە سەردا سەپاوە. فاتمە داوەند، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری پارهكه لە کاتێکدا کە بریندار بووبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و پاش دوو مانگ، گوازترایهوه بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ و هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ویرووسی کرۆنا بە وهسیقهی یەک میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شیوەی کاتی و تا کاتی دادگاییکرانی ئازاد کرابوو.