کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ

سه‌پاندنی ٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی

سه‌پاندنی ٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره‌ به‌ ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌، دانیشتنی دادگا بۆ پێڕاگه‌یشتن به‌ تۆمه‌ته‌كانی، ڕۆژی ٧ی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه‌چووبوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “غوڵامعه‌لی حسێنقولی زاده‌” چالاكی مه‌ده‌نی له‌ ورمێ، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره‌ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامێتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، به‌ ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕ له‌ ڕێوڕه‌سمی “قه‌لعه‌ بابه‌ك” له‌ كلیبر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌هۆی توندووتیژی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا بریندار و گوازترابوویه‌وه‌ بۆ بێهداری. “غوڵامعه‌لی حسێنقولی زاده‌” دوای مه‌ره‌خه‌س بوونی له‌ بێهداری گوازترایه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و پاش ٢٥ ڕۆژ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كرابوو.