کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ٣٩ ساڵ زیندان به‌سه‌ر حه‌وت هاووڵاتیی به‌هایی

سه‌پاندنی ٣٩ ساڵ زیندان به‌سه‌ر حه‌وت هاووڵاتیی به‌هایی1

سه‌پاندنی ٣٩ ساڵ زیندان به‌سه‌ر حه‌وت هاووڵاتیی به‌هایی1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دامەزراوی بەهاییەکان لە شاری “ژنێڤ” بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمی ٣٩ ساڵی زیندانی بۆ حەوت کەسی بەهایی لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری شیراز پشتڕاست کردەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، ئەو حەوت کەسە بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە گرووپەکانی دژبەری ڕژیم” و “پروپاگەندە لە دژی ڕژیم” تاوانبار کراون. لەو ڕاپۆرتەدا ناوی ئەو حەوت هاووڵاتییه‌ بەهاییە، “نیلوفەر حەکیمی، نەوید بازماندگان، بەهارە قادری، ئێلاهە سەمیع‌زادە، سودابە حەقیقەت، نورا پورمرادیان و ئیحسان‌اللە مەحبووب” ڕاگەیەندراوە. جێگه‌ی ئاماژەیە، نیلوفەر حەکیمی بە هەشت، ئیحسان‌اللە مەحبووب بە یەک ساڵ و زیندانییەکانی دیكه‌ بە ٦ ساڵ زیندانی مەحکووم کراون.