بە پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، چوار چالاکی بواری مافی ژنان بە ناوەکانی “مریەم محەممەدی، ئەسرین دەرکالە، ناهید شەقایەقی و ئەکرەم نەسیریان” بە تۆمەتی “پڕوپاگاندە دژی نیزام” و “بەڕێوەبردنی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی و بێ حجابی ” هەر یەک به ٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندان مهحكووم كراون.
شایانی باسه، “مریەم محەمەدی” خوشکی چالاکی کرێکاری “پەروین محەممەدی”یه کە بە تۆمەتی “پڕوپاگندە دژی نیزام” حوکمی ۱ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی لە زیندانی “کەچوویی کەرەج” دەستبەسەرە. جێگهی ئاماژهیه، مریەم محەممەدی پێشتر ساڵی ١٣٦١ تا ١٣٦٨ لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی زیندانی کرابوو. ئهمه لهكاتێكدایه كه گۆشار بۆسەر چالاکانی پێشڕەو لە لایەن ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی بەرفراوانی دەستی پێکردووە و تا دێت زیاتر پەرە دەسێنێت.