به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ کە هاوینی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قهزاییهوه بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ وڵاتانی دژبەر” به ١٦ ساڵ زیندان مهحكووم كرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “خوسرەو زەرستان” لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی بیانی دژ بە ئێران”، حوکمی ١٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندراوە. شایانی باسه، ناوبراو لەکاتی دانیشتنی دادگا حازر نەبووە و بە بێ حزووری خۆی ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپاندووە. جێگهی ئاماژهیه، خوسرەو زەرستان ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی گەلاوێژی پارهكه لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ئهمشاره ڕاگیراوە.