کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد

سه‌پاندنی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد

سه‌پاندنی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مهاباد کە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای قه‌زاییه‌وه‌ حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پیی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی مهاباد بە ناوی “ئیرەج سۆفی محەممەد” لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بە تۆمەتی “هەوڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سه‌پێنرا. ئەو حوکمە رۆژی دووشەممە ٢٩ی گوڵان لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بە فەرمی بە ناوبراو راگەیەندرا. شایانی باسه‌، ئەو بەندکراوە لە کاتی دادگاییکردنیدا له‌ مافی پارێزەر بێبه‌ش بووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئیرەج سۆفی ساڵی ٩٦ جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ هەر بەو تۆمەتە حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، لە زیندان ئازاد کرابوو.