کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ١٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی دانیشتووی ورمێ

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان

بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ورمێ کە سێ مانگ لەمهوبهر لهلایهن هێزهئهمنییهكانهوهدەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قهزاییهڕژیمهوهحوکمی ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئهم ڕاپۆرته،شەیدا نەجەفیانوشیروان سلێمان نەژاددوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم لهمشاره، هەرکامەیان حوکمی ٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسه، ئەم حکومە بە تۆمەتیئهندامبوون لهیهكێك لهحیزبهنهیارهكانی ڕژیمبەسەریاندا سەپێندراوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن بەرپرسانی زیندانهوهبەو دوو کەسە ڕاگەیەندراوە. جێگهی ئاماژهیه، ئەو دوو هاووڵاتییە ماوەی دوو مانگ لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بەندکرابوون و دواتر رەوانەی زیندانی ناوهندی ورمێ کرابوون.