پارێزه‌ری “ئیسماعیل عه‌بدی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، ده‌ركرانی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌علیقی له‌دژی بریگرته‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كه بۆ په‌یگیری په‌روه‌نده‌ی ئیسماعیل عه‌بدی چووبووه ناوه‌ندی ئه‌حكام، پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه كه بریگرته‌كه‌ی به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حوكمه له حاڵێكدایه كه ئیسماعیل عه‌بدی ئێستا له زیندانی ئێوین ماوه‌ی شه‌ش ساڵ حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كات.