به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی مانگی خهزهڵوهر، پڕۆژەی بڕیارى سزادانى تورکییه لە لایەن ئەمریکاوە خرایە دەنگدانەوەو لە کۆى ٤٣٥ ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى نێو کۆنگرێس، توانى بە زۆرینەى دەنگى ٤٠٣ ئەندام پەسەند بکرێت، لە بەرامبەردا تەنها ١٦ ئەندام دەنگیان نەخێر بو.
بە پێى بڕیارەکە، قەدەغەکردنى فرۆشتنى هەمو جۆرى چەکێک بە تورکییه و سزادانى ئەو لایەنانەى چەک بەو وڵاتە دەفرۆشن دەگرێتەوە، هاوکات سزاکانى تورکییه هەر دوو وەزیری بەرگری و دارایی ئەو وڵاتە و هەروەها سەرجەم ئەو دامەزراوانەی کە مامەڵە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی تورکییه دەکەن، دەگرێتەوە. هەر بە گوێرەى پڕۆژەکە، سەرجەم بانکە ناوەندییە حکومییەکانى تورکییه دەخرێنە لیستى رەشەوە و داواش لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا کراوە زانیارى تەواو بدات لەسەر داهاتى ئەردۆغان و خێزانەکەى لە ئەمریکا بەمەبەستى بلۆککردنى.