رۆژی چوار شه‌ممه ١١ی خامه‌ڵێوه، یه‌كیه‌تی ئۆروپا بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسی ئێرانی به هۆكاری “پێشێل كردنی مافی مرۆڤ”ی ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه یه‌كه‌مین ئێقدامی ئۆروپا له ساڵی ٢٠١٣ به دواوه‌یه و بریتییه له قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت و سه‌فه‌ر و بڵۆكه كردنی داراییه‌كانی ئه‌م كه‌سانه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ناوی ئه‌م كه‌سانه له حه‌وته‌ی داهاتوو و له‌گه‌ل ده‌ستپێكی سزاكان ڕاده‌گه‌ینن.