
وەزیرانى دەرەوەى یەکێتى ئۆرووپا چوارچێوەیەکى یاساییان داڕشتوە کە رێگە دەدات بە سەپاندنى سزا بەسەر توركییهدا.
وهزیرانی دەرەوەى یەکێتى ئۆرووپا بەهۆى ئەو گەڕانە زۆرانەى توركییه لە کەناراوەکانى قبرس ئەنجامى دەدات بۆ دۆزینەوەى گاز لەو ناوچەیە ئیمزایان لەسەر چوارچێوە یاسایەک کرد کە رێگە دەدات بە سەپاندنى سزا بەسەر ئهم وڵاتهدا. ئهمه لهكاتێكدایه كه كه ئهم ههنگاوه کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانى یەکێتى ئۆرووپا و توركییه دەبێت و سزاکە فرۆشتنى چەک بە توركییهش دەگرێتەوە بەهۆى ئەو دەستدرێژیانەى توركییه لە رۆژئاواى کوردستان ئەنجامیدا. شایانی باسه، پێشتر بەهۆی هێرشەکانی توركییه بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک وڵاتی ئۆرووپایی بڕیاریاندا فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە رابگرن و ژمارەیەک سزای دیکەیان بەسەر توركییهدا سەپاند.
