به پێی ڕاپۆرته‌كان، وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا، ١٥ کەسایەتى و کۆمپانیای ئێرانی خستووه‌ته لیستى سزاکانییه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵنێریی مێهر له‌مباره‌وه بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسایەتییانەى کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە برییتن ” عەلی فەرهان ئەسەدی، عەلی ڕەزا فەداکاری و مەهدی قاسم زادە. هه‌روه‌ها کۆمپانیاکانی سەهامی تایبەتی “موتاجری نوین مەدائین، کۆمپانیای سامان شیمی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە پیرۆزەکان سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ڕێكه‌وتی ٧ی ئاگوستی ساڵی ٢٠١٨ قۆناغى یەکەمى سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران چووە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە ئاڵوگۆڕى دۆلار و بازرگانى کانزا‌کان و پرۆگرامەکانى پەیوەست بە پیشەسازى و کەرتى ئۆتۆمبێلى گرتەوە. لەوکاتەوە ئەمریکا چەندین جۆرى دیكه‌ی سزاى بەسەر بەشێک لە کەسایەتى و بەرپرسی باڵا و کۆمپانیاکانى ئێران‌دا سەپاندووە و تا ئێستاش هه‌روا بەردەوامە.