چالاکێکی بواری ڕاگەیاندن بە ناوی “کەیوان ڕەحیمی” خەڵکی شاری سەقز لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بە چوار مانگ بەندکرانی هەلپەسێردراو مەحکووم کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به تۆمەتی “بانگەشەی دژی کۆماری ئیسلامیی لە ڕێگای تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا دادگایی و ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. شایانی باسه “کەیوان ڕەحیمی” پێشتریش سەبارەت بە چالاکیی سیاسی لە تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سقز کراوه و لێپرسینەوەی توندی له‌گه‌ڵ كرابوو.