وەزارەتی خەزێنەی ئه‌مریكا، سزای بەسەر کۆمپانیایەک و ٤٥ کەسدا کە کاری هاککردن و سیخوڕی سەر ئینتێرنێتیان بۆ حکومەتی ئێران ئه‌نجام داوه سەپاندووه
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وەزارەتی خەزێنەی ئه‌مریكا ڕۆژی پـێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا نوسیویەتی: سزایان بەسەر گروپێكی ئێرانی ناسراو بە “هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێشكه‌وتووی ٣٩” و ٤٥ کەس کە کاریان بۆ ئه‌م شیركه‌ته ده‌كرد و هه‌روه‌ها کۆمپانیای “رایانش هوشمند رانا”ی ئێرانی‌دا سەپاندووە. بەپـێی بەیاننامەکە ئەمانە کار بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەکەن و سیخوڕی بەسەر ئێرانی و خەڵکی بیانیش دەکەن و سەدان کەس و کۆمپانیا و دەزگایان لە زیاتر لە ٣٠ وڵات کردوەتەوە. وەزارەتەکە ئەوەشی خستووه‌تەڕوو كە کۆمپانیای رانا لەگەڵ گروپی “هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێشكه‌وتووی ٣٩” بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەی سیخوڕی کۆمپیوتەری بەکارهێناوە و سیخوڕیان کردووە بەسەر کەسانی ئۆپۆزسیۆن، ڕۆژنامەوانانی ئێرانی، كارمه‌ندانی حکومەت، خوێندکاران و ڕێکخراوە ناحکومیـیەکان، پەنابەران و تەنانەت زانایانی ژینگە كردووه.