ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای بەسەر سه‌رۆك كۆماری كوبا “ڕائول کاسترۆ”دا سه‌پاند و تۆمەتباری کرد بەوەی “مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردووە “، ئەمەش لەگەڵ هەوڵەکانی ئه‌مریكادا بۆ فشارخستنە سەر کوبا بەهۆی پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتەوە لە “نیکۆلاس مادورۆ” سه‌رۆك كۆماری وێنزۆئێلا ئه‌نجام دراوه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئەم سزایانە بە توندترین سزا هەژماردەکرێن بۆ سەر ڕابەرانی ئه‌م وڵاته له‌وانه، “میگێل دیاز كانێل”، “ڕائول كاسترۆ” و “فیدل كاسترۆ” و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه لەو کاتەوەی دوناڵد ترامپ هاتووه‌ته سه‌ر كار.