رۆژی سێ شهممه ٣ی خاكهڵێوه، چین سزای بەسەر 10 بەرپرسی ئەوروپیدا سەپاند، لە بەرامبەردا، “جۆزێپ بۆرێل” بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا ئیدانهی سزاکان دەکات و بەریتانیاش سزای بەسەر چوار بەرپرسی چینیدا سەپاند.
به پێی راپۆرتهكان، یەکێتیی ئەوروپا لە بەرامبەر چەوساندنەوەی موسوڵمانانی “ئویغۆر” چین مهحكووم دهكات و بەریتانیا سزای بەسەر چوار بەرپرسی ئهو وڵاته سەپاند. لە بەرامبەریشدا چین سزای بەسەر 10 دیپڵۆمات و لێکۆڵێنهر و 4 دامەزراوەی ئەوروپیدا سەپاند. جێی ئاماژهیه، یەکێتیی ئەوروپا بە تەنیا نەبوو لە سەپاندنی سزا بەسەر چیندا، بەڵکو ئامریکاش سکرتێری لێژنەی پارتی کۆمۆنیستی چین لە “شینجیان” و بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو پارێزگە چینیە دەخاتە لیسیتی سزاکانییەوە. هەورەها کانادا، هاوشێوەی بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا، جێگری سەرۆکی چین و بەرپرسێکی دیکەی باڵای پارتی کۆمۆنسیتی چینی خستە لیستی سزاکانیەوە.