ڕۆژی چوار شەممە ٢٠ی مانگی گەلاوێژ، سێ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “مەسعود( نایب) حاجی زادە” خەڵکی گوندی “یەنگیجە”ی سەر بە شاری ورمێ و “کەیھان موکەڕەم ئەنبی” و “نائیب عەسکەری” خەڵکی ورمێ، ھەریەکەو بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی بەندیخانەی ناوهندی شاری ورمێ” بە سێ مانگ بەندکران و لێدانی ٥٠ زهربه شهلاق سزا دران.
بەپێی راپۆرتهكان، ئهو دۆسیه به هۆی بهڕێوهبردنی كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی له نێو زیندان بۆ ئهو سێ هاووڵاتییه تۆمار كراوه. “مەسعود( نایب) حاجی زادە” پێشتر بە تۆمەتی “چالاكی سیاسی” سزای دە ساڵ و یەک رۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و پاشان ئەو سزایە بۆ ٧ ساڵ و شەش مانگ کەم کرایەوە. ھەروەھا “نائیب عەسکەری” لە رێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ دەستبەسەر و ڕاگوێزی زیندانی ئهو شاره كرابوو. له لایهكی دیكهوه “کەیھان موکەڕەم ئەنبی”، لە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٨ی ههتاوی ھاوکات لەگەڵ دوو هاووڵاتی دیكه لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.