کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی سزای ١٠ ساڵ به‌ندكران به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار

سه‌پاندنی سزای ١٠ ساڵ به‌ندكران به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، “شێرکۆ ئاگووشی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار و کەسێکی دیکەی هاودۆسیەی بە ناوی “حوسێن ئەلوەندکوهی” لەلالەین لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی مەهابادەوە هەر کامەیان سزای ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم سزایە لەلایەن دادوەر “غوڵام کەریم خانی” و بە تۆمەتی “هاودەستی لە کوشتنی پاسدارێک” بە سەر ئەو دوو کەسەدا سەپاوە. شێرکۆ ئاگووشی ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی پاش ئەوەی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستی بریندار کرا،  دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای شاری ورمێ. ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو  لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندام بوون لە “حیزبێكی كوردستانی دژبه‌ری ڕژیم” سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو. ئەم بەندکراوە پێشتر له‌ ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی دوای نزیکەی دوو ساڵ بەندکران بە پێبەندی ئەلەکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا بوو.