دهوڵهتی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆمپانیای هواویدا سەپاند و تێیدا، گواستنەوەی کەرەستەی ئەلیکترۆنی، لەو کارگە جیهانیانەی کە پشکی ئەمریکای تێدایە، بۆ ئهم كۆمپانیه قەدەغەکرد.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئیدارهی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دهستی داوته سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆمپانیی هواویدا و وەزارەتی بازرگانی ئەو وڵاتەش رایگەیاندووە كه هەر کۆمپانی و کارگەیەکی جیهان کە پشکی ئەمریکای تێدابێت، پێویستە بە مۆڵەتەوە کەرەستەی ئەلیکترۆنی به ئهم كۆمپانیه چینیه بفرۆشێت و مۆڵەتەکەش راستەوخۆ لە کۆشکی سپییە بڕیاری لەسەر دەدرێت. لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، پەکین لیستێکی سزای بەناوی “لیستی کەرەستە متمانەپێنەکراوەکان” بۆ سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئامادەکردووە و بە زووی دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.