چهارشنبه – ۵ تیر – ۱۳۹۸ , 26 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ورمێ، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیم له‌مشاره، بە ٨٠ میلیۆن تەمەن جەریمە، سزا دراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فارووق زەمانی”، دانیشتووی “دزەی مەرگەوەڕ”ی سەر بە شاری ورمێ، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمه‌وه، بە تۆمەتی “هەڵگرتنی كه‌ل و په‌لی قاچاغ” بە ٨٠ میلیۆن تەمەن جەریمەی نەغدی مەحکووم و پاش بڕینەوەی ئەم حوکمە لە لایەن دادگاوە، بە دانانی وه‌سیقه ئازاد کراوه. شایانی باسه ناوبراو، سەبارەت بە حوکمەكه‌ی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ پێداچوونەوە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ کراوە.