به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤ كرێكاری مه‌عده‌نی ئاق ده‌ره سزای ماڵیی ٥ ملیۆن تمه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه، ئیداره‌ی كار به‌ڵێنی پێدابوون كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی ئه‌م سزا ماڵییه هه‌وڵێكی جیدیی نه‌داوه. شایانی باسه، په‌روه‌نده‌ی كرێكارانی ئاق ده‌ره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی ٩٦ له‌و مه‌عده‌نه و له ئه‌و كرێكارانه كه ئه‌م سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه بێكارن و هیچ داهاتێكی دیكه‌یان نییه.