ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی مانگی خەرمانان، دوکتور “ناسر همەتی” چالاکی کورد و دانیشتووی شاری ئیسفەهان کەئێستا لە بەندیخانەی “دەستگردی” ئەو شارە ماوەی سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی تێدەپەڕێنێت، لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئیسفەهان بە تۆمەتی “بهڵاو كردنهوهی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم” سزای یەک ساڵ بەندکرانی دیكهی بە سەردا سەپا.
دوکتور “ناسر همەتی”، دەروونناس و وەرگرێری کورد و خەڵکی ئابدانانی پارێزگای ئیلامه کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان ڕاگیراوە، ناوبراو له ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی مانگی بەفرانباری ١٣٩٧ی ههتاوی لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و بهڵاوكردنهوهی بەیاننامەی تایبەت بە چلەی گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی پاییزی ١٣٩٧ی ههتاوی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کرا و پاشان له ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی ههتاوی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسفەهان بە تۆمەتی “بهڵاوكردنهوهی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم” و “بێ ڕێزێ بە ڕێبەری ئێران” سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.