“دکتۆر محەمەد قدەمی” هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری بانە، کە یەکێک بوو لە کاندیدەکانی خولی 12ی سەرۆک کۆماری ئێران، سزای ٧ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی بوونی بەسەردا سەپێنراوە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، لقی 101ی دادگای سزادانی 2ی ڕژیمی ئێران لە بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سامان پەهلوانی” سزای حەوت مانگ و 15 ڕۆژ زیندانی کردنی بۆ دکتۆر “محەمەد قەدەمی” دەرکرد. لەو سزایەدا کە بۆ ئەم چالاکوانە سیاسی و کاندیدەی سەرۆک كۆماری دەرچووە، ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی درۆ و بەکارهێنانی ناونیشانی زانستی ساختە تۆمەتبار کراوە. جێگای ئاماژهیه ناوبراو دوای ڕاگەیاندنی کاندیدکردنی و رۆیشتن بۆ وەزارەتی ناوخۆی ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێڕێزی لە بینای وەزارەتی ناوخۆ و لقەکانی ناونوسکردن بۆ سەرۆکایەتی دەرکرا. “محەمەد قەدەمی” لە لێدوانەکانی دوای ڕووداوەکە ڕایگەیاند کە تاکە هۆکار کە لە بینای وەزارەتی ناوخۆ دەرکراوە و ڕێگری لە کاندیدکردنی کردووە، کورد بوون و ئەهلی سوننەت بوونی بوو