کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌ سه‌ر ١٧ كه‌س له‌ ئێران

 

له‌ كاتێكدا كه‌ پێشتوور ده‌زگای دادوه‌ری ئێران داوای سزای ئێعدامی بۆ هه‌ندێك له‌ تۆمه‌تبارانی “جاسووسی له‌ ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كان” بڵاوكردبوویه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی له‌ ناوه‌نده‌ هه‌ستیاره‌كان ١٧ كه‌س ڕاگه‌یاندووه‌ و ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئیسنا، به‌ڕێوه‌به‌ری دژه‌ سیخوڕی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ باسی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٧ سیخوڕی ڕاهێنراوی ڕێكخراوی زانیاری ئه‌مریكا ناسراو به‌ “سی ئای ئه‌ی” له‌ ٢٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ  كرد و وتی كه‌ هه‌ندێكیان سزا دراون و هه‌ندێكیشیان وه‌ك “مفسد فی الارض” ناسێنراون. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دژه‌ سیخوڕی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات كه‌ ناوه‌كه‌ی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ وتی: ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌ پسپۆڕان و كارناسانی ئێرانی بوون كه‌ له‌ ناوه‌نده‌ هه‌ستیاره‌كان له‌وانه‌، ئابووری، ئه‌تۆمی و سه‌ربازی و سایبێری ئێران كاریان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

جێژنی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران بۆ مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “ئارمان مورادی” خوێندكاری خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ بۆ زیندان

-

بێبه‌شكردنی “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” له‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی

-

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی شنۆ و مهاباد

-

كارنامه‌ی پڕ ئێش و ئازاری كۆڵبه‌ران له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك‌ كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-