به پێی ڕاپۆرتهكان، یەکێتی ئۆرووپا سزای ئابوری و سیاسی بەسەر تورکییه لەبەرامبەر گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە دوورگەی قێبرس سەپاند.
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، یەکێک لە سزاکانی یەکێتی ئۆرووپا هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی نێوان تورکییه و یەکێتییەکەیە کە لە ئاستێکی باڵادا لە نێوانیاندا بەڕێوەدەچوو، هەروەها ڕاگرتنی گفتوگۆکانە سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی تایبەت بە گەشتکردن کە ڕێگە خۆش دەکات سەرنشینی زیاتر لە فڕۆکەخانەی ئیستانبۆل وەکوو ترانزیت لە گەشتەکەیاندا بەکاربهێنن. باسى لەوەشکردووە، یەکێتیەکە داوای لە بانکی وەبەرهێنانی ئۆرووپا کردووە پێداچوونەوە بکات بە پێدانی قەرز بە توركییه کە لە ڕابردوودا وڵاتەکە لێی سوودمەندبووە بە شێوەیەک ساڵی ڕابردوو تورکییه بە بڕی ٤٣٤ ملیۆن دۆلار قەرزی وەرگرتووە .ڕونیشیکردوەتەوە، یەکێتی ئۆرووپا هاوکارییەکی دارایی بڕی ١٦٤ ملیۆن دۆلار بۆ تورکییه ڕادەگرێت.