ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌دان، “ئیسماعیل گرامی” له هه‌ڵسوڕاوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوان، به دوای ٢ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له تاران، به ٥ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه‌ی شه‌لاق مه‌حكووم كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیسماعیل گرامی” وێڕای زیندان و لێدانی قامچی، به ٢ ملیۆن جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كراوه. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینكراوان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی قه‌رارگای “ساڕوڵڵا”ی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران، سه‌پاندنی ئه‌م حۆكمه زاڵمانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شەرت مەرج و دەسبەجێی ناوبراو بوون.