یەکێک لە کرێکارانی په‌روه‌نده‌ی شیرکەتی “ئاق دەڕە” کە بەهۆی نەبونی کار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو و بە ٢١ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو، بەهۆی نەبوونی پارە بۆ دانی جەریمەکەی، به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مولی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه.
“داریووش نیکزاد”، یەکیک لە کرێکارانی په‌روه‌نده‌ی شیرکەتی کانزای “ئاق دەڕە” لە شاری تیکاب، لە بەهاری ساڵی ٩٦ی هەتاویدا کە لەگەڵ بەشێک لە کرێکاران و خەڵکی خۆجێی بەهۆی نەبوونی کار دەستیان دابووە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی، بە ٢١ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. بەڕێوەبردنی حوکمی ناوبراو پاش چەندین مانگ لە کاتێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت کە کارفەرمای “ئاق دەڕە”، ڕایگەیاندووە لە پەیوەند لەگەل په‌روه‌نده‌ی “ئاق دەڕە” لە سکاڵاکەی خۆی پاشگەز بووەتەوە و ڕەزایەتی داوە.