ڕۆژی ھەینی ١٤ی جۆزەردان، “حەیدەر قوربانی” هاووڵاتی خه‌ڵكی کامیاران و ئەندامی رێکخراوەی ئازادی کرێکاران، حەوتووی رابردوو لەلایەن دادگەی شاری قودس له تاران، سزای ١١ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه كرێكاریه لە رۆژی ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، له لایه‌ن له‌قی سێی دادگای ڕژیم لە شاری قودسی تاران بە تۆمەتی “ھەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، شێواندنی سەقامگیری گشتی و ته‌بلیغ دژی نیزام” و ھەروەھا بەشداری لە ڕێوڕه‌سمی رۆژی جیهانی کرێکار لە به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، حۆكمی ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێی ئاماژه‌یه كه حسابه بانكییه‌كانی ناوبراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه داخراوه.