“مه‌نووچێهر سێراج” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی فلزكار مێكانیكی ئێران، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم له شاری تاران، به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٦ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌حه‌مۆلی سلوولی ئینفڕادی له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن ته‌مه‌نی و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “مه‌نووچێهر سێراج” له مانگی گوڵانی ساڵی ٩٧ له لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم به یه‌كساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو و ئێستا له لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم له ئۆستانی تاران، حوكمی شه‌ش مانگ زیندانییه‌كه‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.