به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری كرماشان به تۆمه‌تی “شێواندنی بیروڕای گشتی” له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان چالاكێكی كرێكاری شاری كرماشان به ناوی “ئه‌مین سیبر” له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره به تۆمه‌تی “شێواندنی بیروڕای گشتی” و به بێ ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٦ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش سێ حه‌فته ڕاگیرانی له ئیداره‌ی ئیتلاعات به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.