ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەحمەد ئیلاهی”، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له ورمێ، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەرییەکەی مەحکووم کرا و ئەو حوکمە بە (تسلیم بە رأی)، بۆ ٩ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە. ئەو هاووڵاتییە هاوینی ساڵی ٩٧، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ٣ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی وهسیقه بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.