به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، هاووڵاتییەکی خهڵكی شاری بانه کە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئهمشارهوه دەستبەسەر کرابوو، حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “هۆشیار شەعبانی”، کە لە کاتی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکییە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دادسەرای گشتی ڕژیم له شاری بانەوە حوکمی ٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسه، هوشیار شەعبانی ئێستا له زیندانی ناوەندی بانە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەر دەکات.